بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەرتی گەشتیاری ڕژێمی زایۆنیستی لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 76 تووشی دابەزین بووە.
هۆکاری ئەم دابەزینەش شەڕی رژێمی زایۆنیستی لە دژی غەززە و هەڵوەشانەوەی گەشتەکان بووە.
دەستەی ئاماری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 89 هەزار گەشتیار لە مانگی تشرینی یەکەم سەردانی ئەم ڕژێمەیان کردووە کە زۆربەیان پێش 7 ی تشرینی یەکەم و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسای حەماس بووە.
ژمارەی گەشتیارانی بیانی ڕژێمی زایۆنیستی لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 زیاتر لە 370 هەزار کەس بووە و ئەمەش پیشاندەری ئەو زیانە گەورەیە کە بە هۆی شەڕی ئەقساوە بەر تەل ئەبیب کەوتووە./.