ئەم قۆناغە نوێیە هێرشی سەر سوپا و شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی 1948 یان بە واتایەکی دیکە ناوچەکانی نزیک لە کەرتی غەززە لە خۆ دەگرێت.
ئۆپەراسیۆنەکەی 7 ی تشرینی یەکەم بە ئۆپەراسیۆنێکی دەگمەن لە ڕووی پلانداڕێژی و جێبەجێکردنی بوێرانە دادەنرێت و بووە دەسکەوتێکی گرنگ بۆ خۆڕاگری و خەڵکی فەڵەستین.
ئەم دەسکەوتە هەمان شکستی ڕژێمی زایۆنیستی و میلیشیا شارۆچکە نشینەکانە لە بەرامبەر خۆڕاگری کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوای تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە و بومەلەرزەیەکی گەورەی خستووەتە ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی.
ئەم دەسکەوتە بووە هۆکاری شکستی ئەو سوپایەی کە بۆ چەندین دەیەی بەردەوام خۆیی وەک سوپایەک دەناساند کە قەد شکست ناهێنێت و هەمووان ئەوەیان بە ڕوونی بینی کە چۆن هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی پاشەکشەیان کرد و هێزەکان چۆن خۆیان بە دەستەوە دا و وەک دیل کەوتنە دەستی حەماس.
لەم نێوەندەدا ئەمریکا و ئەورووپا دەزانن کە شکستی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە واتای شکستی ئەو ڕژێمەیە، لە بەر ئەوەی کە سوپا بە کۆڵەکەی بەردەوامی و مانەوەی ڕژێمی تاوانبار و کاتیی زایۆنیستی دادەنرێت، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا بەپەلە هاوکارییەکانیان بگەێننە تەل ئەبیب.
بەم هۆیەوە بوو کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر دەستپێکردنی شەڕی غەززە گەیشتنە ڕێکەوتن کە تێیدا هێزی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بە فڕۆکە و بۆمب و تەقەمەنی ئەمریکی، هێرشێکی دڕندانە و نامرۆڤانەی لە دژی خەڵکی بێ تاوانی غەززە دەستپێکرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی لەم بۆردومانانەدا ڕەچاوی هیچ یەک لە یاساکانی شەڕ یان یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤدۆستانەی نەکردووە و پیاو و ژن و منداڵ و گەنج و پیر، نەخۆشخانە، قوتابخانە، زانکۆ، مزگەوت، کەنیسە و ئەوەی لە کەرتی غەززەدا بووە، کراوەتە ئامانج.
لە کۆتاییدا پێویستە بوترێت کە شەڕی غەززە ڕووڕەشییەکی گەورەیە بۆ ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی کە خۆیان بە لایەنگری مافی مرۆڤ دەزانن و شکستێکی گەورەی ئەخلاقی، سیاسی، شارستانی و ستراتیژییە بۆ ئەوان کە بەردەوام بانگەشەی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن./.