بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی ڕایگەیاند کە هەناردەی 7 مانگەی ئێران بۆ عێراق وەک دووەم ئامانجی هەناردەی ئەم وڵاتە لە نێو وڵاتانی جیهان گەیشتووەتە 12 ملیۆن و 501 هەزار و 148 تەن کاڵای نانەوتی بە بەهای 5 ملیار و 353 ملیۆن و 251 دۆلار کە ئەمەش بەراورد بە 7 مانگی سەرەتایی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی، لە سەدا 35 لە کێش و لە سەدا 33 لە بەهاکەیدا بەرزبوونەوەی هەبووە.
ناوبراو وتی: لە نێو هەناردەی ئێران بۆ عێراق لەم ماوەی 7 مانگەدا، هەناردەی گازی سرووشتی بە یەک ملیار و 296 ملیۆن و 798 هەزار و 916 دۆلار لە پلەی یەکەمدا بووە.
لەتیفی وتی: عێراق یەکەم ئامانجی هەناردەی بەرهەمە خۆراکییەکانی ئێرانە کە لە ماوەی 7 مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا یەک ملیار و 52 ملیۆن و 512 هەزار و 93 دۆلار لەم بەرهەمانە هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو سەبارەت بە هاوردە لە عێراق وتی: لە 7 مانگی ئەمساڵی کۆچی هەتاویدا 96 هەزار و 202 تەن کاڵا بە بەهای 261 ملیۆن و 189 هەزار و 881 دۆلار لە عێراقەوە هاوردەی ئێران کراوە کە ئەگەرچی لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 34 دابەزیوە بەڵام لە بەهادا لە سەدا 127 بەرزبوونەوەی هەبووە./.