بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەنتەری توێژینەوە ئابورییەکانی ” عراق المستقبل ” ڕایگەیاندووە کە هەناردەی کاڵای ئەمریکی بۆ عێراق تا کۆتایی ساڵی 2023 دەگاتە زیاتر لە 2 ملیار دۆلار.
منار عۆبەیدی بەرپرسی سەنتەرەکە ڕایگەیاندووە کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەناردەی ئەمریکا بۆ عێراق بۆ 2 ملیار دۆلار لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودو بێ وێنە بووە،
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پارچەی فڕۆکە، ئۆتۆمبێل، گەنم و کەرەستەی وەبەرهێنانی کارەبا لە گرنگترینی ئەو کاڵایانەن ئەمریکا هەناردەی عێراقی کردووە.
عۆبەیدی ڕایگەیاندووە کە هەناردەی ئەمریکا بۆ عێراق لە ساڵی 2018 تا کۆتایی ساڵی 2022 بە شێوازی مامناوەند نزیکەی یەک ملیار دۆلار بووە بەڵام ئەمساڵ زیاتر لە 2 ملیار دۆلار دەبێت./.