بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پزیشکان و پسپۆڕانی بواری تەندرووستی بۆ هەبوونی پێستێکی تەندرووست چەند ڕێنماییەکیان خستووەتەڕوو کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت.
شەو و ڕۆژ پێست شێدار بکەرەوە لە ڕێگای کرێمی تایبەت، بۆ ئەوەی لە وشکبوونەوە پارێزراو بێت.
گرنگی بە خواردنەوەی ئاو و ئەو خۆراکانە بدە کە ڕێژەی ئاویان زۆرە.
گرنگی بەو خواردنانە بدە کە ڤیتامینیان تێدایە، سیستەمی خواردنت زۆر سوێر و چەور نەبێت.
بەیانیان و شەوان پێش خەوتن پێست خاوێن بکەرەوە بە پاککەرەوەی تایبەت، لە هەمان کاتدا هەفتانە یەک جار دەبێت لە خانە مردووەکان پاک بکرێتەوە.
ڕاهێنانی وەرزشی زۆر گرنگە، ڕۆژانە بە لای کەمەوە 20 خولەک وەرزشی سووک بکە لە بەر ئەوەی کە کاریگەریی لە سەر سوڕی خوێن هەیە و پێست جوانتر دەکات./.