بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ سەر لە ئێوارەی یەک شەممە 19 ی تشرینی دووەمی 2023 هەواڵی ونبوونی کەشتییەکی ڕژێمی زایۆنیستییان ڕاگەیاند.
کەناڵی العربیە ڕایگەیاند کە هەواڵی ونبوونی کەشتییەکی ئیسرائیلی بە ناوی گەلکسی لیدەر بڵاو بووەتەوە.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە کەناڵی المیادین ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی یەمەن لە دەریای سوور دەستی بە سەر کەشتییەکی ڕژێمی زایۆنیستیدا گرتووە.
االمیادین ڕایگەیاندووە کە کەشتییەکە 52 سەرنشینی هەبووە و هەموویان دەستبەسەر کراون./.