بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی قەحوم ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختیکردەوە کە دەست بە سەرداگرتنی کەشتی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتەوە، لە پێناو بەشداری ئاشکرای سەنعا لە شەڕی زریانی ئەقسایە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هێرشەکانی یەمەن بە درۆن و مووشەکی بالستی دوورمەودا درێژەی هەیە، وتی: هێرشەکانی یەمەن لە دژی پێگە ئابوری و سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گەیشتووەتە ئامانجەکانی خۆی.
وتیشی کە هێرشەکان تا لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی و سەرکەوتنی فەڵەستین بەردەوام دەبێت و ئەنساروڵڵا لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین دەستەوەستان نابێت./.