بەپێی ڕاپۆتی جام کوردی، لەم ڕێوڕەسمەدا کە لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرێتی نەخۆشخانەی بێستوون بەڕێوە چوو، ڕێز لە سی و هەشت پەرستاری نموونەیی نەخۆشخانەی بێستوون گیرا.
نەخۆشخانەی پیشەیی بێستوون گەورەترین نەخۆشخانەی کەرتی تایبەتە لە پارێزگای کرماشان و یەکێکە لە مۆدێرنترین و سەردەمیانەترین نەخۆشخانەکان لە ڕۆژئاوای ئێران بە زیاترین خزمەتگوزارییەوە.
بنیات نانی ئەم نەخۆشخانەیە لە زەوینێک بە پانتایی دوو هێکتار و ڕووبەری هەژدە هەزار و پانسەد مەتر لە ساڵی هەزار و سێ سەد و حەفتا و سێ هەتاوی دەستی پێ کرد و لە ساڵی هەزار و سێ سەد و حەفتاد و هەشت کرایەوە.
نەخۆشخانەکە سەرەتا بە سەد و پەنجا قەرەوێڵە و بەشەکانی نەشتەرگەریی ژنان، فریاکەوتن، تاقیگە، ڕادیۆلۆژی، فیزیۆتراپی، منداڵبوون، منداڵ و کۆرپەڵە چالاکییەکانی دەست پێکرد.
لە ساڵی هەزار و سێ سەد و هەشتاد و دوو بەشەکانی سی سی یوو، ئای سی یوو، بەشی تایبەتی چاو و لە ساڵی هەزار و سێ سەد و هەشتاو و نۆ، بەشەکانی نەشتەرگەری دڵ، ئای سی یووی دڵ و ئانژیۆگرافی لەم نەخۆشخانەیە کرایەوە و چالاکیەکانیان دەستی پێکرد. بە چەشنێک کە لە ساڵی هەزار و سێ سەد و نەوەد ژمارەی قەرەوێڵەکان بە گەورە کردنەوەی نەخۆشخانە و کردنەوەی بەشی نوێ، گەیشتە دوو سەد و پازدە قەرەوێڵە.
چالاکیەکان لەم ناوەندە پزیشکییە لە گرووپەکانی پیشەی منداڵان، ناوخۆی دڵ، نەشتەرگەری گشتی کۆرپە و ئێن ئای سی و نەشتەرگەری ژنان، ئای سی یوی دڵ، ئای سی و جینەڕاڵ پاراکلینیکی، لە نەخۆشخانەکەدا هەروەها ژوورەکان بۆ نەشتەرگەری گشتی لە هەموو بەشەکان و نەشتەرگەریی دڵ بەشی سیتی ئەنجیۆگرافی بەشی دەرمانی کیمیای، ڕادیۆ تراپیۆکلینیک هەروەها بەشی پزیشکی چاو هەیە.