بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە “ڕووسیائەلیەوم” کریستالینا جورجیوا، ئەمینداری سندووقی نێودەوڵەتی دراو هوشداری داوە کە شەڕی ئیسرائیل دژی غەززە ئەو ڕژێمە ڕووبەڕووی داوەستانی ئابووری دەکاتەوە.
جورجیوا لە وتووێژ لەگەڵ ڕویتێرز و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و ئوقیانووسیە وتی: شەڕ و پێکدانانی ئێستای نێوان ئیسرائیل و غەززە بێگومان کاریگەرە لەسەر وڵاتانی دراوسێ کەرتی غەززە لەوانە میسر و لوبنان و ئەردەن و کێشەیان بۆ سازدەکات بەجورێک کە داهاتی گەشتیاری ئەو ناوچەیانە، تووشی زیانی جیدی دەکات.
ناوبراو سەرەڕای ئەوە کە دەڵێت، شەڕی غەززە حەشیمەت و ئابووری غەززە لەناو دەبات وتیشی: شەڕ و پێکدادانی ئێستاکەی غەززە و ئیسرائیل کاریگەری جیدی دادەنێت لەسەر ئابووری کەرتی ڕۆژئاوا بەگشتی.
وەزیری خەزێنەی ئەمریکاش حەوتی ڕابردوو لە دەسپێکی هاوکاری ئابووری ئاسیا و ئوقیانووسیە(APEC) لە سانفرانسیسکۆدا ڕایگەیاندبوو کە وەزیرانی دارایی، لەسەر ئەو بابەتە کە بڵاوبوونەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین هەڕەشەیەکە لەسەر ئابووی هەموو جیهان، هەموویان هاوبیر و ڕان.