جام کوردی ـــ بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا، وڵاتی ئێران بە هۆی وەبەرهێنانی 14 ملیۆن تەن گەنمەوە پلەی سێزدەهەمی وەبەرهێنەرانی جیهانی لە ساڵی 2023دا بەدەستهێناوە و ڕێک لەگەڵ بەرتانیا بەرابەری دەکات.
وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا دۆخی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی جیهانی ڕاگەیاند کە تێدا ئێران لە ساڵی 2023ێدا زیاتر لە 14 ملیۆن تەن گەنمی وەبەرهێناوە. بەرهەمێنانی گەنمی ئێران لە ئەوساڵدا بە هەڵکشانی 800 هەزار تەن، بەرابەر بە 6لەسەد سەبارەت بە ساڵی پێشوو زیادی کردووە. ئێران لە ساڵی ڕابردوودا 13.2 ملیۆن تەن گەنمی وەبەرهێنابوو.
گەشەی بەرهەمهێنانی گەنم لە ئێراندا لە حاڵێکدایە کە بەرهەمهێنانی گەنمی گشتی جیهان لە ساڵی 2023ێدا نزیکەی 7 ملیۆن تەن دابەزیوە و گەیشتووەتە 782 ملیۆن تەن.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت ئێران لە نێوان وڵاتانی گەورەی وەبەرهێنەری گەنمی جیهان لەسەر پلەی سیازدەیەم جێگیر بووە و تەنانەت لە دوو وڵاتی میسر و بەڕازیلیش گەنمی زیاتری وەبەرهێناوە.
چین وەکوو گەورەترین وەبەرهێنەری گەنمی جیهان لە ساڵی 2023ێدا دێتە ئەماژ، چین ئەوساڵ نزیکەی 137 ملیۆن تەن گەنمی وەبەر هێناوە کە لەچاو ساڵی ڕابردوودا 700 هەزار تەن دابەزینی بە خۆوە دیوە.
یەکێتی ئەورووپا بە وەبەرهێنانی 134 ملیۆن تەن و هێند بە 110 ملیۆن تەنەوە هەرکامەو لەسەر پلەی دهەم و سێهەم جێگیر بوون.