بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەکەیدا بۆ سەرۆکی 50 وڵاتی جیهان، وێڕای ئاماژە بە تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەهیدکردنی زیاتر لە 14 هەزار کەس و ڕووخانی ژێرخانەکانی کەرتی غەززە لە ماوەی 40 ڕۆژی ڕابردوو و هەروەها تێڕوانینی ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕەچاونەکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پشتیوانی لە تاوانەکانی تەل ئەبیب، ڕایگەیاند: چاوەڕوانی لە وڵاتانی ئازادیخواز و سەربەخۆ بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی ئەوەیە کە لە ئاستی دیپلۆماسی و ئابوری، بە تێڕوانینێکی یەکگرتوو، وێڕای گوشارخستنە سەر ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، بەستێنی ڕاگرتنی تاوانەکانی ئەم ڕژێمە دڕندەیە و کۆتایی هێنان بە گەمارۆی سەر غەززە دابین بکەن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەو نامەیەدا بۆ هاوتاکانی خۆی، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمە تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە بۆ وڵاتانی جیهان کە بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئامرازەکانی بەردەست، بە تایبەت ڕاگرتنی هاوکارییەکان و پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، ڕۆڵی بەرچاویان لە ڕاگرتنی ئەم تاوانانەی ئێستای زایۆنیستەکان لە غەززە هەبێت./.