بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا سەواف ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ و جێگری پێشووی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی فەڵەستین و بیلال جەدەڵڵا پەیامنێر و بەڕێوەبەری سەندیکای میدیایی غەززە لە دوایین پەیامنێرە شەهیدەکانی ئەم ناوچەیەن.
سەواف پاش بۆردومانکردنی خانووەکەی لە شاری غەززە لە گەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی شەهید بوو.
جەدەڵڵاش لە ئاکامی هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی لە شاری غەززە شەهید بوو.
نووسینگەی میدیایی حکومەتی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە زنجیرە تاوانە ڕێکخراوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی چالاکوانانی میدیایی شەڕی غەززە لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بەردەوامە و تا ئێستا 60 پەیامنێر شەهید کراون./.