بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن عامری ڕایگەیاند کە شەممەی داهاتوو یاسای حەشدی شەعبی لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانی عێراقەوە دەنگی لە سەر دەدرێت.
ناوبراو وتی: لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان سەرجەم بڕگەکانی یاسای حەشدی شەعبیی خستووەتە دەنگدانەوە و هێزە سیاسییەکان کە لەم لێژنەیەدا نوێنەریان هەیە، سەبارەت بە پەسەندکردنی کۆدەنگییان هەیە.
عامری وتی: لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاوێژی زۆر سەبارەت بەم یاسایە کرا، بە تایبەت ئەوەی کە تێبینییەکانی حکومەت لە سەر یاساکە بە تایبەت پێکهاتەی کارگێڕیی حەشدی شەعبی وەک پۆستی جێگری سەرۆکی دەستە و ئەمینداری گشتی دەستەی حەشدی شەعبی لەبەرچاو گیرا و پێشنیارەکانیش سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان بە چالاکییەکانی حەشدی شەعبی تاوتوێ کرا./.