ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، لە دانیشتنی دەستپێکی «کۆنفرانسی میدیایی عەرەبی» لە بەیروت، میدیاکانی بە هاوبەشێکی سەرەکی لە گەشەپێدان زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلنەشرە، ئەبولغەیت، بە ئاماژەدان بەوەی کە لەم کۆنفرانسەدا بەدواداچوون بۆ پەیوەندی نێوان میدیا و گەشەپێدان و ڕۆڵی میدیا لە گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدان دەکرێت، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پرسی گەشەپێدان لە لوتکەی ئەولەویەتەکانی وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگاکانی عەرەبیدا بێت.

ناوبراو وتیشی: میدیاکان بەرپرسیارن لە ڕوونکردنەوەی گرنگی گەشەپێدان بۆ هاووڵاتیان و هاندانیان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کارا و کاریگەرانە بەشداری گەشەپێدان بکەن.

سەبارەت بە پرسی فەلەستین، ئەبولغەیت هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە جینۆسایدی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە پەڵەیەک لەسەر ناوچاوانی مرۆڤایەتییە، کە ئەم جینۆسایدەی بینی و بیستی، بەڵام لە بەرامبەر کوشتن و وێرانکاریدا تەنیا بە تەماشاکەرێک ماوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەتەوەی خۆڕاگری فەلەستینی لە کاتێکدا کارەساتێکی نوێی بەسەردا هات کە پێویستە بەها و مافە مرۆییەکان لە پێشەنگدا بن.

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی هیوای ئەوەی دەربڕی کە ڕێککەوتنی شەرم شێخ کۆتایی بەم «کۆمەڵکوژییە ترسناکە» بهێنێ و هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەستبەجێ دەست پێبکات و گەلی فەلەستین لە خاکی خۆیاندا بمێننەوە، بۆ ئەوەی وەهمی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی فەلەستین لە دانیشتووانەکەی ببێتە بڵقی سەر ئاو.

ئەبو ئەلغەیت هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل ناتوانێت بە تفەنگ و خوێن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ بکێشێت.

سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی هەروەها جەختی لە پاڵپشتی کۆمکاری عەرەبی لە لبنان سەبارەت بە پێویستی کشانەوەی ئیسرائیل بە تەواوی لە خاکی لوبنان و جێبەجێکردنی هەموو بڕگەکانی بڕیارنامەی ١٧٠١ کرد و ئاماژەی بەوەشکرد کە بەردەوامی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە تەنها هەوڵێکی بێهیوایە بۆ وروژاندنی نیگەرانییەکان لە ناوخۆی لبنان و دروستکردنی دووبەرەکی لە وڵاتەکەدا. ناوبراو هەمووانی دڵنیا کردەوە لەوەی کە هێزەکانی لوبنان ناکەونە ئەو تەڵەیەوە.