ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، هەواڵگری حەشدی شەعبی توانییان تۆڕێکی سیخوڕیکردن لە ماڵێکی شاری دیوانییە دەستگیر بکەن، کە چوار کەسی بەرەگەز سوریین و کەسێکی دیکەش بەناوی لۆرانس سەرپەرشتییان دەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستبەسەر کۆمەڵێک نەخشەو وێنەی چەند پێگەیەکی سەربازی لەشارەکانی نەجەف و دیوانییە گیراوە.

ئەو ماڵپەڕە عێراقییە باسی لەوەشکردوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو کەسانە پەیوەندییان بەلایەنێکی دەرەکییەوە هەیە کە کار لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری لەبەرژەوەندی ئیسرائیل دەکەن.