ناوبراو سەبارەت بە ئامانجی فێستیڤاڵەکە گوتی: ئەم فێستیڤاڵە بە مەبەستی پاراستن و پێشخستنی هونەری ڕەسەنی کوردی لە سێ بەشدا بەڕێوەدەچێت. ڕێزلێنان لە مامۆستایانی پێشەنگی ئەم بوارە، ناساندنی هەڵبژێردراوانی بابەتە زانستییەکان کە بانگەوازەکەی پێشتر بڵاوکراوەتەوە و بەرهەمە وەرگیراوەکان لەلایەن داوەرانی خاوەن بەئەزموونەوە هەڵسەنگێندراون، هەروەها ڕێزلێنان لە باشترینەکانی پێشبڕکێی "سیاوچەمانە" کە سەرەتای مانگی خەزەڵوەر بەڕێوەچوو.
سکرتێری فێستیڤاڵی فەرهەنگی و هونەری سیاوچمانە، زیادی کرد: لە سازدانی ئەم فێستیڤاڵەدا، لە ئەزموونی کەسایەتییە گەورەکانی ئەم بوارە وەک مامۆستا عوسمان هەورامی، کەڵک وەرگیراوە.