ڕەزا نیک ڕەوش ئاماژەی بەوەشکرد: لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهای 24,457,378 دۆلار کەلوپەلی هەناردەکراو بە کێشی 326 هەزار و 313 تەن لە ڕێگەی گومرگعی شۆشمێەوە ڕەوانەی عێراق کراوە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 1403 بە ڕێژەی 66% زیادبوونی کێش و بەهای 22% زیادی کردووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە قەبارەی کاڵای هەناردەکراوی گومرکی شێخسێڵە لەم ماوەیەدا ٣٨٧ هەزار تەن بووە کە بەهای ٢٧٠ ملیۆن و ٢٠ هەزار دۆلار بووە و دەشڵێت: ئەم بڕە کاڵایەی لە گومرکی شێخسێڵەوە هەناردە کراوە بە ڕێژەی لە سەدا ١٠ لە کێشدا زیادی کردووە و بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە سەدا یەک لە بەهادا کەمی کردووە.

سەرپەرشتیاری گومرکی پارێزگا و بەڕێوەبەری گشتی گومرکی کرماشان ڕایگەیاند کە کاڵای سەرەکی هەناردەکراوی گومرکی شۆشمی بریتین لە سەوزە و میوە، کەرەستەی پلاستیکی و کەلوپەلی دروستکراو لێیان و کەلوپەلی سەرەکی هەناردەکراوی گومرکی شێخسێڵە بریتین لە کاشی و سیرامیک، کارتۆنی بەتاڵ، دەفری یەکجار بەکارهێنان، کریستاڵ، کوپ شووشە، و چپسی پەتاتە.