محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له‌دوای به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق گرنگه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و به‌مه‌به‌ستی راگرتنی باڵانسی هێزه، هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه شارێكی وه‌ك سلێمانی 18 كورسی بۆ ته‌رخانكراوه كه ده‌بو ئه‌وه‌یان زیادبكردایه، چونكه كورسیه‌ك له سلێمانی به‌رامبه‌ر به 50 هه‌زار ده‌نگه و له شارێكی وه‌ك ناسڕیه به‌دو هه‌زار ده‌نگ كورسیه‌ك ده‌رده‌چێت.
محەممەدی حاجی مەحمود: په‌رله‌مانی عێراق گرنگه بۆ كورد چونکە مه‌به‌ست لێی راگرتنی باڵانسی هێزه
جام کوردی - سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كۆی 329 كورسی، كورد 60 كورسی بۆ دانراوه و ئه‌گه‌ر عێراق یه‌ك بازنه بێت كورد 90 كورسی ده‌هێنێت" و له‌باره‌ی رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاوڵاتیانیش له ده‌نگدان ده‌ڵێت، "ره‌نگه 45% بێت و خۆشمان هه‌ندێكی بۆ زیاد ده‌كه‌ین.
November 11, 2025