سێ شەممە، ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، گەنجێکی کورد لەلایەن سەربازێکی عێراقەوە لێی دەدرێت، لە قەزای خورماتووی پارێزگای سەڵاحەدین، بڵاوبونەوەی دیمەنی لێدانی گەنجەکە کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت " سەرکۆنەی رەفتارە ناشرینەکانی ئەو چەند سەربازەی سوپای عێراقی دەکەین کە لە دووزخورماتوو هێرشیان کردە سەر گەنجێکی کورد، تەنیا لەبەر ئەوەی ئاڵای کوردستانی هەڵگرتبوو، کە بەپێی دەستوور دانی پێدانراوە لە عێراقی فیدراڵی دیموکراتیدا، و داوای دەستگیرکردنی ئەو سەربازە دەکەین".
لە دوای ڕوداوەکە سەعد مەعن، سەرۆکی ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق، ووتی "سەربازەکە دەستگیرکراوە".
لە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانی ئەمڕۆوە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد، و تا کاتژمێر ٦:٠٠ ئێوارە بەردەوام دەبێت.