لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم بەشدارییە، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی گەلە بە چەسپاندنی دیموکراسی و پاراستنی یەکڕیزی و سەقامگیریی وڵات.
چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتیکردەوە کە پابەند دەبن بە:
ڕێزگرتن لە وادە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت.
ڕێزگرتن لەو ئەنجامانەی کە لە دەنگدانی خەڵکەوە دەرچوون.
ئامانجیان ئەوەیە کە حکومەتێکی نوێ پێکبهێنرێت کە "گوزارشت لە ئیرادەی خەڵک بکات و وەڵامی خواستەکانیان بداتەوە بۆ چاکسازی، خزمەتکردن و سەقامگیری."
لە کۆتاییدا، لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" چوارچێوەی هەماهەنگی سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە ڕۆڵیان لە سەرخستنی پرۆسەکەدا هەبوو، لەوانە:
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
هێزە ئەمنییەکان.
دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
چاودێرە ناوخۆیی و جیهانییەکان."
ئەمڕۆ ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، کە ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ کەس لە عێراقدا مافی دەنگدانیان هەبوو، و بڕیارە سبەی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە رابگەیەنرێت.