جام کوردی - دەیڤید سالینووسەری بە ڕەگەز هەنگارییدانیشتووی بەریتانیا، بە ڕۆمانی گۆشت خەڵاتی بەناوبانگ و پڕبایەخی بووکەری بەدەستهێنا.بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی گاردیان، لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا کە ئێوارەی دووشەممە 10ی نۆڤەمبەری 2025 لە لەندەن بەڕێوەچوو، ڕۆمانی "گۆشت" لە نووسینی دەیڤید سالی نووسەری بەریتانی-مەجاری، خەڵاتی بەناوبانگی بووکەری بەدەستهێنا. ئەم خەڵاتە کە بە یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتە ئەدەبیەکانی جیهان دادەنرێت، ئەمساڵ بوو بە پشکی بەرهەمێک، کە داوەرەکان" بوێر، فەلسەفی و بەتەواوی مرۆڤایەتیانە" وەسفیان کرد.
دەستەی داوەران بە سەرۆکایەتی نووسەری ئێرلەندی ڕودی دۆیل ڕایگەیاند، ئەم ڕۆمانە بەڕواڵەت سادەیە، گەورەترین پرسیاری میتافیزیکی سەبارەت بە جەستە و کات و مردنی مرۆڤ دەوروژێنێت.دۆیل لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "لە هەموو لاپەڕەیەکی ئەم کتێبەدا هەست بە گرژیی نێوان ماددە و مانا دەکرێت. سالی بەدوور لە خۆبەزلزانین وزۆر مامۆستایانە پردێک لە ژیانی ڕۆژانەوە بەرەو ئەبەدیەت دروست دەکات."
رۆمانی گۆشتکە لەلایەن بڵاڤۆکی جۆناتان کەیپەوە بڵاوکراوەتەوە، چیرۆکی چەند کارەکتەرە لە دەیە جیاوازەکاندا، کە ژیانیان لە ڕێگەی جەستە، نەخۆشی، ئارەزوو و مردنەوە تێکەڵ دەبێت. ڕەخنەگران بە تێکەڵەیەک لە نۆسینی سارد و ورد و تێڕامانێکی شاعیرانە لە سەر “جەستە وەک سنووری ئەزموونی مرۆڤ” وەسفیان کردووە.
دەیڤید سالی پێشتر لە ساڵی ٢٠١٦دا، بە ڕۆمانی " هەموو شتێ کە پیاوێکە"، چووبووە نێو لیستی کۆتایی بووکەر، بەڵام ئەمە یەکەمجارە خەڵاتەکە دەباتەوە. سالی کی لە شاری مۆنتراڵ لەدایک بووە و لە ئینگلتەرا گەورە بووە، یەکێکە لەو نووسەرانەی کە پردێک لە نێوان ئەزموونی کۆچبەران و شوناسی ئەوروپی و ڕوانگەیەکی فەلسەفی بۆ ژیانی ڕۆژانە دروست دەکات.
13پێڕستی پاڵێوراوی خەڵاتی بووکەری ساڵی 2025:
1. کران دێسای – تەنیایی سۆنیا و سۆنی
2. تاش ئاو – باشوور
3. دەیڤید سالی – گۆشت
4- ئەندرۆ میلەر – نیشتمان لە زستاندا
5- جۆناسان باکلی – بەلەمێک
6- ناتاشا براون – گشتگیربوون
7- بن مارکۆڤیتز – باقی تەمەنی ئێمە
8- کلێر ئادەم – خۆشەویستی دروست دەبێت
9- بنیامین وود – ئاسمانبڕی دەریایی
10. سوزان چۆی – فانووس
11- کەیتی کیتامورا – تاقیکردنەوەکە
12. لیدیا ژۆگا – لێکدانەوەی هەڵە
13. ماریا ڕێڤا – کۆتایی