رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند: دوای ماندوبوونێکی هەرەوەزی هەموو ئەندامان و کادران یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت و ئەمەش نیشانەوەی ئەوەیە کە خەڵک باوەڕییان وایە یەکێتی لەهەر شوێنێک هەبێت خزمەت و چارەسەرکردنی کێشەکان لەوێیە، هەروەها من زۆر سوپاسی پێکهاتەکانیش دەکەم کە متمانەیان پێدام و رایدەگەیەنم کە من ناچمە بەغداد و بەردەوام لە خزمەتی کەرکوک و تەواوی پێکهاتەکانی ناوی.

ئاماژەی بەوەشکرد: زۆر سوپاسی هەموو هێزە ئەمنییەکان و تەواوی ئەو کەسانە دەکەم کە لەم هەڵبژاردنەدا رۆڵی کاریگەرییان هەبوو بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە ئارامی و دیموکراسی بەڕێوەبچێت و لەمەودووا بەشێوازێکی نوێ و باشتر خزمەتی خەڵکی کەرکوک دەکەین بەهۆی ئەوەی هەموو کەرکوکییەکان منیان قەرزاربار کرد بە متمانەکەیان، هەروەها ئێمە وەک یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی دەنگەکانمان لە سێ کورسییەوە کرد بە چوار کورسی، بەڵام برادەرانی پارتی لە دوو کورسیەوە ژمارەی کورسییەکانیان بوو بە یەک کورسی و هیوادارم بە سیاسەتی خۆیان لە شارەکە بچنەوە.