فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک بۆ یادی یۆلماز گونای، دەرهێنەری بەناوبانگ کە لە ساڵی ١٩٨٢دا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کەن لە فەرەنسا خەڵاتی "دارخورمای ئاڵتونی" بەدەستهێناوە، دامەزراوە. فێستیڤاڵەکە لە بەشە جیاوازەکانی کێبڕکێ و نا کێبڕکێدا بەڕێوەدەچێت، لەوانە بەشی سینەمای جیهانی، بەشی سینەمای کوردی، ڕوانگەی سینەمای جیهانی، پانۆرامای سینەمای کوردستان، و بەشی نمایشی تایبەت لە هۆڵی کۆنگرە لە زانکۆی دهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بەڕێوەدەچێت.
دوازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە ١٨ تا ٢٥ی سەرماوەز هاوکات لەگەڵ ٩ تا ١٦ی دیسەمبر بەڕێوەدەچێت.