محەممەد ئەولیا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی مەپنای ئێران سەبارەت بە هەناردەکردنی تۆرباین بۆ وڵاتانی دیکە وتی: هەناردەکردن لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە (ڕۆژژمێری هەتاوی) بەشێک بووە لە بیزنسەکانمان و تا ئەمڕۆش بەردەوام بووە. ئێمە هەناردەمان هەبووە بۆ وڵاتانی جۆراوجۆر لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا وەک ئەندەنوسیا تاکوو ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا و ڕووسیا و تا ئێستاش بەردەوامین. ئەمە بەشێک بووە لە ستراتیژییەکانی بەنێودەوڵەتیکردنمان و هەمیشە لە بەرنامەی کاری ئێمە بووە.
ناوبراو وتی هۆکاری هاوردەکردنی تۆرباینەکانی ئێران لەلایەن ڕووسیا ئەوەیە: دابینکردن و خواست بنەمای ئابوورییە. هەموو وڵاتێک لەسەر بنەمای کارایی ئابووری دەچێتە ناو بازرگانی و ئاڵوگۆڕی کاڵاکانەوە، ڕووسیا بە تایبەتی پێویستی بە مۆدێلی تۆرباینەکانی بەرهەم هێنراوی ئێران بوو و دەستی کردووە بە هاوردەکردنی.
سەبارەت بە بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی وێستگەی کارەبا لە وڵاتانی دیکە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی مەپنا ڕایگەیاند: لە ئێستادا پڕۆژەیەکی گەورەمان لە عێراق هەیە بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی کارەبا.