مەراسیمی تیروپشکی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە کاتژمێر ١٩:٣٠ ڕۆژی هەینی لە هۆڵی جان ئێف کێنێدی لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
بەم پێیە ئەمیر قەلعەنویی، سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران لەگەڵ ئومێد جەمالی لە ڕێگای ئەستەنبوڵی تورکیاوە بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەون بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکەدا.
ئەگەر دەرەنجامە پێویستەکان دەربکەون، ئەگەری ئەوە هەیە کە "مێهدی نەبی"ش لەگەڵ ئەواندا بۆ ئەم سەفەرە بەڕێبکەوێت.
نوێنەرانی ئێران دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی تیروپشکدا، چەند ڕۆژێک لەو وڵاتە دەمێننەوە بۆ بەشداریکردن لە ڤۆرک شۆپەکان و دانوستان لە یارییە دۆستانەکان و هەڵبژاردنی کەمپ بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ مۆندیال و پاشان گەڕانەوە بۆ ئێران لە هەفتەی داهاتوودا.