عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، خستنەڕوی حزبوڵا و حوسییەکان لە لیستی تیرۆردا تەنها هەڵەیەک نەبوە، چونکە لیژنەی بلۆککردنی داهاتی تیرۆریستان نوێنەری وەزارەتە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، سودانی لە هەموو گروپەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە واتسئەپ دەرکراوەو یارییەکە کۆتایی هاتوە و خولی دوەمیش نابینێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرباری هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی دا بۆ لێکۆڵینەوە لە دانانی ناوی حزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەکان لە لیستی تیرۆر.