سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دەنگۆی واژۆکردنی بڕیاری بەتیرۆریست ناساندنی حزبوڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەن و بلۆککردنی پارەکانیان رەتیدەکەینەوە ".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو جۆرە بڕیارانە رەوانەی سەرۆکاتی کۆمار ناکرێت، بەڵکو تەنها مەرسومە کۆمارییەکان و ئەو یاسایانە رەوانە دەکرێن کە لە پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێن.سەرۆکایەتی کۆمار باسی لەوەکردوە، بڕیاری بەتیرۆریست ناساندنی حزبوڵا و حوسییەکانیان لەڕێی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە بیستوە.