ڕێوڕەسمی تیروپشکی مۆندیالی 2026 شەوی هەینی 14ی سەرماوەز لە واشنتۆن دی سی دەستیپێکرد و گۆرانیبێژی ئیتاڵی ئەندریا بوچلی پاڵێوراوی خەڵاتی گرامی لە ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکەدا بەشداریکرد، دواتر هونەرمەندانی دیکە لەنێویاندا ڕۆبی ویلیامز و نیکۆڵ شێرزینگەر بە خوێندنی گۆرانی، بەشداری ڕێوڕەسمەکەیان کرد.
ئەمە یەکەمجار نییە کە بوچلی لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە مۆندیالدا نمایش بکات؛ ئەو گۆرانیبێژە دوو ڕۆژ پێش یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٠، جێبەجێ کردنی کۆنسێرتی «Celebrate Africa» لە شاری جۆهانسبێرگ لە باشووری ئەفریقای لە ئەستۆدا بوو. ڕۆبی ویلیامزیش کە تازە سەرکەوتن بۆ فیلمی “پیاوێکی باشتر” کە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکاری ئەزموون کردووە، لە تیروپشکی مۆندیالی ٢٠٢٦دا بەشدار بوو و لە چەند مانگی داهاتوودا ئەلبوومە نوێیەکەی بڵاودەکاتەوە.
لەم ڕێوڕەسمەدا کە لە سەنتەری هۆنەرە نومایشییەکانی جان ئێف کێنێدی لە واشنتۆن دی سی بەڕێوەچوو، هەروەها "کوین هارت" و "هایدی کلوم" و "دێنی ڕامیرێز" بەشدارییان کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا تیروپشکی کۆتایی پێشبڕکێ قۆناغی گرووپی بۆ مۆندیالی 48 تیپ ئاشکرا کرا، کە لە نێوان 11ی حوزەیران تا 19ی تەمموزی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت. پێشبڕکێکە لەلایەن کەنەدا، ئەمریکا و مەکسیکەوە بە هاوبەشی میوانداری دەکرێت.