کورتە فیلمی ئێرانی "تاجی" لە نووسین و دەرهێنانی مێهدی بۆرجیان، لە ساڵی ٢٠٢٦دا خەڵاتی باشترین فیلمی لە بەشی نێودەوڵەتی سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی فیلمی فۆیل لە ئێرلەندا بەدەستهێناوە و مافی بەشداریکردنی لە بەشی باشترین کورتە فیلم لە ٩٩هەمین خەڵاتی ئۆسکار لە ساڵی ٢٠٢٧دا هەیە.

لە بەیاننامەی دەستەی ناوبژیوانانی فستیڤاڵی فۆیلدا هاتووە: دەستەی ناوبژیوانان ستایشی فیلمی "تاجی"یان کردوە وەک کارێکی سەرنجڕاکێش کە پڕە لە تێبینی گرنگ فیلمێک کە بە وردبینییەکی نائاسایی گرژی دروست دەکات و دواجار دەگاتە ئەنجامێکی دەوڵەمەند و دڵخۆشکەر. بەم پێیەش ساڵی داهاتوو کورتە فیلمی ئێرانی "تاجی" لە خەڵاتی ئۆسکاردا بەشداری دەکات.

سی و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فۆیل لە ئێرلەندا لە ١٩ تا ٣٠ی نوڤەمبەر (٢٨ی گەڵاڕێزان تا ٩ی سەرماوەز) بەڕێوەچوو.

«تاجی» چیرۆکی تاجی، کرێکاری کارگەیەک دەگێڕێتەوە کە ژنێکی سەرسەخت و بەهێزە. ئەو لە ئەوپەڕی کێشەکانیدا، دەبێت بڕیارێکی گرنگ بۆ ژیانی خۆی بدات.