بێهنام ڕەڤەندی، بەرپرسی نەخۆشانی تایبەت و چاندنی جێگری چارەسەر، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کارە سیمبولییە بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەوانەی کە ئەندامی خۆیان بەخشی و بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ بنەماڵەکانیان ئەنجامدراوە و وتی: لەم ڕێوڕەسمەدا، بە ئامادەبوونی چالاکوانانی یەکەی چاندنی جێگری چارەسەر، کە بریتین لە سۆهراب ئیحسانی، ڕوحوڵڵا بەیات، و سینا مەعقوڵی، و گروپێک لە سروشت خۆشەویستان و ژینگە پارێزان. 600 تووی دار بەڕوو لە بناری شاخەکانی تاق وەسان چێندرا.
دار بەڕوو کە پێی دەوترێت "ناسنامەی زاگرۆس"، هێمای ژیانی نوێ و سەقامگیری و هیوایە؛ هەروەک چۆن بەخشینی ئەندامەکانی جەستە ژیانێکی نوێ بە نەخۆشەکان دەبەخشێت و ڕیشەی هیوا لە کۆمەڵگادا بەهێزتر دەکات.
هەر توویەکی دار بەڕوو کە لە دڵی شاخە سەربەرزەکانی تاق وەساندا چێنراوە، چیرۆکێکە لە بەخشندەیی و مرۆڤایەتی؛ دارێک کە دەبێتە هۆی بیرهێنانەوەی گەورەیی ئەو کەسانەی کە لە ساڵانی داهاتوودا ئەندامی جەسەتی خۆیان بەخشی.
یاد و نێوی ئەوانەی کەوا ژیانی دووبارەیان بەخشییە نەخۆشەکان، وەک دار بەڕووە سەربڵندەکانی زاگرۆس، هەمیشە بەرز و زیندوو دەمێنێتەوە.