بەپێی ئەو رێککەوتنە کە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن لە هەفتەی داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە، ماڵپەڕی NRT بڵاویکردۆتەوە کە رێککەوتنەکە ئەم خاڵانە دەگرێتە خۆی:
- دەبێت نرخی کارەبا کەمبکرێتەوە.
-دەبێت هەژماری بانکی بکرێتەوە بۆ ئەوانەی مووچەیان پاشەکەوتکراوە.
-دەبێت پێشینەکانی هاوسەرگیری بۆ گەنجان و پێشینەی خانوبەرە دەستپێبکاتەوە.
-دەبێت پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە و، دەستوری هەرێمی کوردستان بنوسرێتەوە.
ناوەرۆکی رێککەوتنی نێوان نەوەی نوێ و یەکێتی
جام کوردی ـ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و نەوەی نوێ دوای دوو کۆبوونەوە، رۆژی پێنج شەممە ١٩ ی شوبات دەستیانکرد بە نووسینی رەشنووسی رێککەوتنی نێوانیان و میدیای نەوەی نوێ چەند تەوەرێکی رێککەوتنەکەی بڵاوکردۆتەوە.
20 کاتژمێر لەمەوبەر