لە بەرامبەر ئیدیعا و هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی دەستپێشخەری هیچ شەڕێک ناکات، بەڵکو لە ئەگەری دەستدرێژیی سەربازیدا وەڵامی یەکلاکەرەوە دەداتەوە.
“ئەمیر سەعید ئیرەوانی”، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە بە کاتی ئەمریکا، نامەیەکی ئاراستەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش کرد، ئەمەش دوابەدوای “بەردەوامی هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ پەنابردنە بەر هێز، لەوانەش بەیاننامەی گشتی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە بنکەی دیێگۆ گارسیا بۆ ئەگەری هێرشی سەربازی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران”.

لەم نامەیەدا باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئەم هەڕەشانە “بە پێشێلکارییەکی گەورەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت و مەترسیی نوقمبوونی ناوچەکە لە سووڕێکی نوێی قەیران و ناسەقامگیریدا دروست دەکەن”.

ئیرەوانی جەختی لەوە کردەوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستە بەرزەکاندا چەندین جار ڕایگەیاندووە کە نە بە دوای گرژیدا دەگەڕێت و نە شەڕیشی دەوێت، هەروەها ئێران دەستپێشخەری هیچ شەڕێک ناکات لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان."
"بەڵام ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران بکەوێتە ژێر دەستدرێژیی سەربازییەوە، بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە و ڕێژەیی و لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستن لە خۆیدا بە پێی مادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵام دەداتەوە".