هەرچەندە چاودێران پێیان وایە هیچ لایەک شەڕی گشتگیری ناوێت، بەڵام مەترسی "هەڵەیەکی حیسابکراو" لە مەیدانەکەدا دەکرێت هاوسەنگییەکان تێک بدات و جەنگ بکاتە ئەمری واقیع. لە ئەگەری هەر پێکدادانێکدا، وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت عێراق و کەنداو دەبنە قوربانیی یەکەم و گۆڕەپانی سەرەکیی ململانێکان. عێراق بە دیاریکراوی لە دۆخێکی هەستیاردایە و لە نێوان بەرداشی هاوپەیمانیی ئەمریکا و پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ ئێراندا دەناڵێنێت. تاران بە بەکارهێنانی کارتەکانی فشار، پەیامی ئەوە دەدات کە کات لە بەرژەوەندی واشنتۆندا نییە و توانای تێکدانی ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەکانیشی هەیە..