ڕژێمی دڕندە و داگیرکاری زایۆنیستی بە هاوکاری و بەشداری ڕاستەوخۆی ئەمریکا و هاوکاری هەمەلایەنەی چەند وڵاتێکی ئەورووپی وەک ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا، دەستدرێژیی کردە سەر ئێران کە بەداخەوە چەند فەرماندەیەکی باڵا و زانای ئەتۆمی و خەڵکی ئاسایی بە تایبەت ژن و منداڵ شەهید بوون.

بەڵام وەڵامە بەهێزەکەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە گورزێکی گوشندە و وێرانییەکی زۆری لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە تایبەت لە تەلئەبیب لێکەوتەوە، هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد و بە واتایەکی دیکە جیهان دانی بە ئێرانی مووشەکیدا نا.

ڕژێمی زایۆنیستی لەو کاتەوە وەک ڕژێمێکی تەزویر لە سەر خاکی فەڵەستین پێکهێنرا، تا ئێستا بەردەوام شەڕی دژ بە وڵاتان و گەلانی دیکەی کردووە و هیچ وڵاتێک وەک ئێران زەبری کوشندەی لەو ڕژێمە نەداوە.

ئێران ئەوەی سەلماند کە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی وەڵامی توندی بە دواوە دەبێت.

وەڵامدانەوەی بەهێزی ئێران وای لە زایۆنیستەکان کرد پەنا بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ببەن و ترەمپیش بۆ ڕزگارکردنی ئەو ڕژێمە داوای ئاگربەستی کرد. ئێستاش هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێکی دیکەن و دەست لە سەر چەک بۆ بەرگری لە ئێرانی ئیسلامی ئامادەن./.