ئەمڕۆ شەممە، 23ـی 5ـی 2026، بەپێی ڕاپۆرتەکەی واشنتن تایمز، ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنەکە لە لایەن محەممەد باقر قاڵیباف (سەرۆکی پەرلەمانی ئێران) و تیمی باڵای ئەمریکی کە پێکهاتوون لە جی دی ڤانس (جێگری سەرۆکی ئەمریکا)، ستیڤن ویتکۆف و جارێد کۆشنەر، بە فەرمی پەسند کراوە.


 ڕۆژنامەکە ئاماژە دەدات، کە ئێستا ڕەشنووسەکە تەنیا لە چاوەڕوانی مۆڵەت و ڕەزامەندیی کۆتایی ڕابەرانی باڵای هەردوو وڵاتدایە (دۆناڵد ترەمپ و موجتەبا خامنەیی).

هاوكات، سەرچاوەیەکی باڵا بە کەناڵی "العربیە"ی ڕاگەیاندووە: "تەنیا چەند کاتژمێرێکی کەممان ماوە بۆ ڕاگەیاندنی فەرمیی ڕێککەوتنی مێژوویی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا."