عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە یاداشتێکی 23 خاڵیدا ڕەخنەی توند لە هەرێمی کوردستان دەگرێت و تۆمەتباری دەکات بە نزیکبوونەوە لە ئیسرائیل و پاڵپشتیکردنی پارتە کوردییەکانی دژبەری تاران.
ویلایەتی کە وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران بووە و خۆی وەک ئەمینداری گشتیی "کۆمەڵەی جیهانیی رابوونی ئیسلامی" ناساندووە، لە یاداشتەکەیدا داوا لە حکومەتی ناوەندیی عێراق دەکات چارەنووس و سەروەریی هەرێمی کوردستان "یەکلایی" بکاتەوە و دەپرسێت: "بۆچی هەرێمی کوردستان کە دەبێت هەرێمێک بێت لەژێر حوکمڕانیی ناوەندیدا، بە کرداری سیاسەتی دەرەوەی سەربەخۆی هەیە و جیاواز لە بەغدا کار دەکات؟" هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە "بەڵگە و وێنەی کۆبوونەوەی بەرپرسانی هەرێم و ئیسرائیل لە هەولێر هەیە".