عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، بەڵێنی داوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق و لە کاتی خۆیدا ڕەوانە بکرێت.

باسی لەوەشکرد، وەزیری دارایی عێراقیش پشتڕاستی کردوەتەوە کە بەر لە هاتنی جەژنی قوربان، مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی فیدراڵ دابەش دەکرێت.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، دەشڵێت: مەسرور بارزانی لە بەغدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە پرسی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم لە کێشە سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تەواوی جیا بکرێتەوە