نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هەوڵی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "تورکیا هەمیشە لایەنگری چارەسەرکردنی کێشەکانە لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە و پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات."


- لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا جەخت لە گرنگیی ئابووری و سیاسیی ئەم هەنگاوە کراوەتەوە و ئاماژە بەوە دراوە کە ڕێککەوتنی گەرەنتیی هاتوچۆی ئازاد لە گەرووی هورمز، پاڵپشتی لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکات و ئەم هەنگاوە هاوکارێکی گەورە دەبێت بۆ گەشەسەندن و سەقامگیریی ئابووریی جیهان.