بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەلید دەروێش ئەندامی پێشووی پەرلەمانی سوریا وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ لە بیانووی ئەوە دەگەڕێت کە هێرش بکاتە سەر سوریا و ئەوەی لەم وڵاتە ماوەتەوە، بیڕووخێنێت.
ناوبراو وتی: ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا ئەو بیانووەی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی دابین کردووە، ئەویش لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتەکەی هێرشیان کردە سەر پارێزگای سوەیدا و تاوانێکی گەورەیان لەو ناوچەیە خوڵقاندووە.
دەروێش وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هێرشی سەر سوریا و دەستێوەردانی سەربازی، چاوەڕوانی بیانوویەک بوو کە ئەمڕۆ ئەوەی بۆ کراوە.
وتیشی کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرگری لە دانیشتووانی سوەیدا ناکات و ئەوان پێویستیان بەم بەرگرییەی زایۆنیستەکان نییە، دانیشتووانی سوەیدا کەسانی نیشتمانپەروەرن و لە ڕاستیدا ئەوەی بیانووی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی خوڵقاندووە، حکومەتەکەی ئەحمەد شەرعە./.