بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی یوڤێنتوس گرێبەستی فێدریکۆ گاتی بەرگریکاری ئیتالی، تاوەکو هاوینی 2030 درێژکردەوە. ئەم بەرگریکارە تەمەن 27 ساڵە لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە یانەی یوڤێنتوس کرد، بەڵام بە شێوەی قەرز چوو بۆ یانەی فرۆزینۆن و هاوینی ڕابردوو گەڕایەوە بۆ یوڤێنتوس./.