بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) سەر بە وەزارەتی نەوتی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە کە لە مانگی حوزەیرانی 2025 بە گشتی 98 ملیۆن و 882 هەزار و 613 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.

سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە هەناردەی 97 ملیۆن و 718 هەزار و 994 بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشور و 946 هەزار و 741 بەرمیلیش لە کێڵگەی نەوتی گەیارەوە بووە.

لە بەیاننامەکەی سۆمۆدا هاتووە کە کۆی گشتی هەناردەی نەوت لە مانگی حوزەیران، 6 ملیار و 698 ملیۆن و 21 هەزار دۆلار بووە.

سۆمۆ هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە مانگی حوزەیراندا 216 هەزار و 878 بەرمیل نەوت هەناردەی وڵاتی ئەردەن کراوە./.