بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوەڕوان دەکرێت هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ تاوتوێکردنی چەندین دۆسیەی هاوبەش سەردانی عێراق بکەن و لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆببنەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئامادەکارییەکان بۆ سەردانە هاوبەشەکەی فیدان و شەیبانی دەستیپێکردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لەو سەردانەدا چەندین دۆسیەی هاوبەش لە بواری ئاسایشی سنورەکان، هاوکاری و هاوئاهەنگی ئەمنی و هەواڵگری، بەرەنگاربوونەوەی کێشە و قەیرانەکان و ....... تاوتوێ دەکرێت./.