بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، توێژینەوەکانی ئەم دواییانە دەریدەخەن کە هیوای ژیان لە جیهاندا بە شێوەیەکی
بەرچاو بەرز دەبێتەوە لەگەڵ پابەندبوون بە شێوازی ژیانێکی تەندرووست.
توێژەران لە
راپۆرتێکدا کە بەم دواییانە بڵاوکراوەتەوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە پابەندبوون بە چەند
ڕێنماییەکی سادە و کاریگەر دەبێتە هۆی درێژتربوونی تەمەنی مرۆڤ بە تێکڕای 7 بۆ 10
ساڵ و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و
شێرپەنجە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
یەکێک لە
گرنگترین هۆکارەکان کە کاریگەری لەسەر درێژکردنەوەی تەمەن هەیە، خوراکی تەندرووستە.
خواردنی میوە، سەوزەی تازە، دانەوێڵە و کەمکردنەوەی چەوری و شەکری زیادکراو دەتوانێت
توانای سیستەمی بەرگری جەستە باشتر بکات و هەوکردنی درێژخایەن کەم بکاتەوە. هەروەها دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و کحول ڕۆڵێکی گرنگ لە تەندرووستی گشتی دەگێڕێت.
چالاکی جەستەیی ڕێک و پێک وەک
هۆکارێکی سەرەکی دیکەش بۆ تەندرووستی جەستە ناسراوە. ئەنجامدانی لانی کەم 150 خولەک
وەرزشی مامناوەند لە هەفتەیەکدا، وەک پیاسەکردن یان پاسکیل لێخوڕین، یارمەتیدەرە بۆ
پاراستنی تەندرووستی دڵ و ڕێگری لە سەرهەڵدانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
پسپۆڕانی تەندرووستی جەخت لەوە
دەکەنەوە کە پابەندبوون بەم ئامۆژگارییانە نەک تەنیا تەمەن درێژ دەکاتەوە، بەڵکو کوالیتی
ژیانیش باشتر دەکات. لە کۆتاییدا، تەندرووستی جەستەیی و دەروونی مرۆڤ ئەنجامی هەوڵی
بەردەوامە بۆ دامەزراندنی خووی تەندرووست و هەڵبژاردنی درووست./.