بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، خورما بە یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی وزەی سروشتی دادەنرێت و بە خێرایی
شەکری پێویست بۆ جەستە دابین دەکات و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی لاوازی و
ماندووبوون. ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، و ڕیشاڵ، کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت
لە پاراستنی تەندرووستی کۆئەندامی هەرس.
زانستی پزیشکی
کۆن پێیوایە خورما بە تایبەتمەندی بەهێزکردنی دڵ و توانای باشترکردنی هەرس و نەهێشتنی
قەبزی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی هاوسەنگی و تەندرووستی گشتی جەستە. هەروەها ئەم
میوەیە یارمەتی ڕێکخستنی شەکری خوێن دەدات و بژاردەیەکی گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەکرە
کاتێک بە مامناوەندیی بخورێت./.