بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیتامین D کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر لەسەر پێست بەرهەم دەهێنرێت، ڕۆڵی سەرەکی لە میتابۆلیزمی کالسیۆم، بەهێزی ئێسک و کاری سیستەمی بەرگری هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، شێوازی ژیانی نوێ، پیسبوونی هەوا، بەکارهێنانی دژەخۆر و کەمی چالاکی جەستەیی وایکردووە خەڵک بەر تیشکی خۆر نەکەون.

کەمی ڤیتامین D دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشی وەک پووکانەوەی ئێسک و ئازاری ماسولکە و لاوازی سیستەمی بەرگری و تەنانەت خەمۆکی. بە تایبەتی لە کەسانی بەساڵاچوودا، ئەم کەمییە مەترسییەکانی شکانی ئێسک زۆر زیاد دەکات. سەرنجڕاکێشە بزانین یەکێک لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە کە کەمی ئەم ڤیتامینە بەزۆری بێ نیشانەیە و مرۆڤ هەستی پێناکات تاوەکو حاڵەتێکی مەترسیدار درووست نەبێت.

شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ڕۆژانە لانی کەم 15 بۆ 20 خولەک بەر تیشکی خۆر بین (بەبێ داپۆشین و دژەخۆر)، بەتایبەتی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژدا. هەروەها خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین D وەک ماسی و زەردێنەی هێلکە و بەرهەمەکانی شیرەمەنی و ئەگەر پێویست بکات بەکارهێنانی تەواوکەرەکان لەژێر چاودێری پزیشک یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە./.