بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلێکساندەر ئیساک هیچ گومانێکی نەهێشتووەتەوە کە هیچ ئارەزوویەکی نییە بەردەوام بێت لە یاری کردن بۆ یانەی نیوکاسڵ. ئەستێرەی سویدی بەشداری لە گەشتی هاوینەی نیوکاسڵ نەکرد و ڕایگەیاند بەهۆی کێشەی جەستەییەوە ناتوانێت پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە بکات. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە ئامادەنەبوونی هۆکارێکی دیکەی هەیە: ئیساک دەیەوێت نیوکاسڵ جێبهێڵێت.

نیوکاسڵ جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر تیپێک ئەلێکساندەر ئیساکی دەوێت، دەبێت بزانێت کە دانوستانەکان بۆ ئەو لە 172 ملیۆن یۆرۆ دەستپێدەکات. ئەگەر ئیساک بەم نرخه بفرۆشرێت ئەوا دەبێته سێیەم گرانترین یاریزان له مێژووی تۆپی پێ له دوای نەیمار و کیلیان ئێمباپێ./.