بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی میلان گەیشته ڕێکەوتن بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری بەرازیلی بۆ
یانەی فلامینگۆ. ئەم گریبەستە
به شێوەیەکی هەمیشەیی ئەنجامدراوه و نزیکەی 9 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتیش به یانەی
میلان دەدرێت.
یانەی میلان
له بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: یانەی میلان دووپاتی دەکاتەوە کە ئیمرسۆن ڕۆیاڵ بە
واژۆکردنی گرێبەستێک بە هەمیشەیی گواستراوەتەوە بۆ یانەی فلامینگۆ. میلان سوپاسی ئیمرسۆن
دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ژیانی پیشەگەرییدا./.