بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوای چەندین دەنگۆ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، ڕۆدریگۆ دی پاوڵ پێشنیاری یانەکەی دەیڤد بێکهامی قبوڵ کرد و پەیوەندی بە ئینتەرمیامیەوە کرد. ئەم یاریزانە بە گرێبەستێکی چوار ساڵە پەیوەندی بە ئینتەر میامی کرد و بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید هێنا، ئەو یانەیە کە لە ساڵی 2021ەوە یاریی تێدا کردووە. ڕۆدریگۆ دی پاوڵ بۆ ماوەی چوار وەرز لە ئەتلەتیکۆ بوو و لە 134 یاریدا 11 گۆڵ و 20 ئەسیستی گۆڵی تۆمار کرد./.