بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ئیتحاد کەریم بێنزیما، نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە. ئەو بابەتە لەلایەن سەرچاوەکانی نزیک لە یاریزانەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان پشتڕاست کرایەوە.

گرێبەستی ئێستای باشترین گۆڵکاری یانەی ئیتیحاد تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی 2026 بەردەوامە، بەڵام تەنیا بۆ وەرزێکی دیکە گرێبەستی فەرمی لەگەڵ یانەکە هەیە. سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە هەردوولا لەسەر وردەکارییەکانی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن./.