بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێلیکس لەسەر لێواری گەڕانەوە بوو بۆ بەنفیکا و دەیویست دوای وەرزێک کۆتایی بە ئامادەبوونی خۆی لە یانەی چێڵسی بهێنێت. هەروەها چێڵسی 54 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی ئەم ئەستێرە پورتوگالییە دیاری کردووە.

لە کاتێکدا بەنفیکا خۆی ئامادە دەکرد بۆ دانوستان لەگەڵ ئەم یانەیە، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاند کە یانەی نەسر بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو داوای کڕینی ئەو یاریزانەی کردووە و ئێستا خەریکە ئەو گواستنەوەیە کۆتایی پێدەهێنێت./.